به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : دوشه‌ممه ده‌وڵه‌تی به‌حره‌ین، ره‌گه‌زنامه‌ی وڵاته‌كه‌ی لە عیسا قاسم كه گه‌وره‌ترین مه‌رجه‌عی ئاینی شیعه‌كانه له‌و وڵاته‌دا سه‌نده‌وه‌و تۆمه‌تی "به‌كارهێنانی مینبه‌ری ئاینی بۆ مه‌به‌ستی سیاسی و خزمه‌تكردن به ئه‌جێنداری ده‌ره‌كی و كاركردن بۆ وروژاندنی هه‌ستی تایه‌فه‌گه‌ری و به‌كارهێنانی توندوتیژی له وڵات‌دا" خسته پاڵ.
نوسینگەی سەدر سێ شه‌ممه لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ ابنا نێردراوە ڕایگەیاند، موقتەدا سەدر داوا لە هاوڵاتیانی عیراقی دەکات دژی بڕیارەکەی حکومەتی بەحره‌ین رۆژی هه‌ینی داهاتوو بڕژێنە سەر شەقام و خۆپیشاندان ئەنجام بدەن.
سەدر هەروەها داوای لە خەڵکی بەحره‌ین کردوە بەردەوام بن لە "شۆڕشە سپیەکەیان" و پاشەکشە لە داخوازی و مافە ڕەواکانی خۆیان نەکەن.
ڕێبەری ڕەوتی سەدر سەندنەوەی ڕەگەزنامە لە عیسا قاسم بە کارێک دژی یەکڕیزی ئومەتی موسوڵمان دادەنێت و دەڵێت "بڕیارەکەی حکومەتی بەحره‌ین درێژەی ئەو بڕیارانەیە کە دژی زانایانی ئیسلامی لە سعودیه و سوریا و نەیجیریا دەدرێن".
عیسا قاسم گه‌وره‌ترین بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری له به‌حره‌یندا هه‌یه و به ئۆپۆزسیۆنێكی سه‌رسه‌خت بۆ ده‌سه‌ڵات له‌و وڵاته‌دا داده‌نرێت و پێشتر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئیسلامی زانایان بووه و وتاربێژی مزگه‌وتی ئیمام سادقیش بووه له به‌حره‌ین.
له‌به‌رانبه‌ر هه‌ڵوێسته سیاسییه‌كانی، پێشتر ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌حره‌ین چه‌ند جارێك شێخ عیسا ئه‌حمه‌د قاسم و كه‌سوكاره‌كه‌یان كردووه‌ته ئامانج و ده‌ستگیریان كردوون.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌حره‌ین دوێنێ رایگه‌یاندبوو، عیسا ئه‌حمه‌د قاسم له‌و ده‌مه‌ی ره‌گه‌زنامه‌ی به‌حره‌ینی ده‌سته‌به‌ركردووه، بزوتنه‌وه و رێكخراوی سه‌ر به مه‌رجه‌عی سیاسی ئاینی ده‌ره‌كی دامه‌زراندووه و رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه له "خولقاندنی ژینگه‌یه‌كی تایه‌فه‌گه‌ری توندڕه‌و له وڵات و كاری بۆ دابه‌شكردن و په‌رتكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی به‌حره‌ینی كردووه له‌سه‌ر بنه‌مای تایه‌فه‌گه‌ری".
قاسم سولەیمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای ئێران له‌به‌یاننامه‌یه‌كی توندا هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی چه‌كداری له‌به‌حره‌ین کرد، به‌هۆی سه‌ندنه‌وه‌ی ره‌گه‌زنامه له عیسا قاسم.
نەبیل ئەحلومڕ، ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی حەمەد بن عیسا ئالی خەلیفە پادشای شانشینی بەحره‌ین لە یەکەم کاردانەوەی حکومەتەکەی بەرامبەر هەڕەشەکانی قاسمی سلێمانی له هه‌ژماری خۆی لە تویتەر ڕایگەیاند "ڕونه که عیسا قاسم بەشێکە لە پرۆژەی ئێران و پەیوەندی لەگەڵ سوپای پاسداران هەیە ، قاسم سلێمانی و حیزبوڵای لوبنانیش پشت ڕاستی دەکەنەوە ... کەسانی تریش پشت ڕاستی دەکەنەوە".